حكومەت دەیەوێت “گەورەترین فێڵ” لە پەرلەمان بكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حكومەت دەیەوێت بە “فێڵ”و لەرێگەی پرۆژە یاسای قەرزەوە، چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵ و سێ مانگی سەرەتای 2021 بەڕێبكات، پەرلەمانیش ئەو داوایە رەتدەكاتەوە.

جەمال كۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی دوو بڕگەی تایبەتە بە پشكی كورد، بڕگەیەكیان بریتیە لە 320 ملیار دینار كە مانگانە بۆ هەرێمی دەنێرێت، بڕگەی دووەم تایبەتە بە پشكی هەرێم بۆ ساڵی 2021 ئەگەر هاتوو حكومەتی عێراق و هەرێم رێككەوتن، ئەوا بەغدا بۆ تەواوی ساڵەكە سێ ترلیۆن دینار دەداتە هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق بەنیاز نییە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رەوانەی پەرلەمان بكات بەبیانووی ئەوەی تووشی كۆرتهێنانی زۆر دەبێتەوە، بۆیە هەستاوە لە رێگەی ئەو پرۆژە یاساوە دەیەوێت خەرجییەكانی سێ مانگی سەرەتای 2021و پشكی هەرێمی تێدا جێگیربكات.

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بكات، بەوتەی پەرلەمانتارانیش بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاساكە پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا