ژمارەیەك ئەفسەر و هاووڵاتی هێرش دەكەنە سەر كارمەندێكی پۆلیسی دارستان

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامیەتی قەزای دوكان ڕایگەیاند، ژمارەیەك ئەفسەرو هاوڵاتی كە بە نایاسایی سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون لە دەریاچەی دوكاندا، هێرشیانكردووەتە سەر كارمەندێكی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە كاتی ئەركدا.

بەپێی راگەیەنراوی قائیمقامیەتی قەزای دوكان چەند ئەفسەرێك لە پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوو تیژی لەگەڵ چەند هاوڵاتییەك لە دەریاچەی دوكاندا بە نایاسایی ڕاویانكردووە.

كاتێك دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران كە لەكاتی ئەركدا بوون، دەچنە لایان تا بزانن ڕاو چین یان گەشتیار، ئەفسەرەكان و هاوڵاتییەكانیش دەڵێن بۆ گەشت هاتوین، بەڵام كاتێك دوو كارمەندەكە كەلوپەلی ڕاوكردن دەبینن و دەیانەوێت دەستی بەسەردا بگرن، هێرش دەكەنە سەریان و كارمەندێكیان بریندار دەكەن .

قائیمقامی دوكان ڕایگەیاند : لە نزیكەوە چاودێری دۆسییەكە دەكەن لە پۆلیس و بەڕێوەچوونی ڕێكارە یاساییەكانی ڕووداوەكە ، وتیشی ئەوكارمەندە یەكێك بووە لە كارمەندە نمونەیەكان و لەكاتی ئەركدا هێرشی كراوەتە سەر .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا