‎‌‎‌‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان دەكات و هیوادەخوازێت ئەم مانگە ببێتە خێر و خۆشی بۆ كوردستان.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا هاتووە، هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی جیهان، عێراق و گەلی كوردستان پیرۆز دەكەم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەروەها راشیگەیاند، ‌‎هیوادارم رەمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ كوردستانە خۆشەویستەكەمان و لەخوای گەورە داواكارم نزا و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵ بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ‌‎ئومێدەوارم هەمووان پێكەوە بە بیركردنەوەیەكی كوردانە و نیشتمانیانەوە كار بۆ سەقامگیریی كوردستان و ژیانی هاووڵاتیانمان بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدار بونیاد بنێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا