پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی شارباژێڕیان بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “سەعات 3:00ی بەرەبەیان لە شارباژێڕ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سوڕاوەتەوە و سەعات 7:00 دەستی بە بۆردومان کردووە و نزیکەی دوو سەعات بۆردومانەکە بەردەوامی هەبووە”.
وتیشی: ژمارەی فڕۆکەکان سێ فڕۆکە بووە، دووانیان فڕۆکەی جەنگی بوون و ئەوەی دیکەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.
لایخۆیەوە، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەقوڵایی 200 کیلۆمەتر ئامانجەکانیان پێکاوە و لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانەکانیان کردووە، وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە بێ وەستان بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەند گوندێکی سنووری پێنجوێنیش بۆردومانکران.