پۆڵه‌تیك پرێس:
سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌خلاقیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه”.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌خنه‌ی له‌شێوازی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا به وڵاتانی جیهان كرد و ڕایگه‌یاند، “گرێبه‌ست لابه‌لا بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كرێت، له‌كاتێكدا هه‌ندێك وڵات هێشتا ڤاكسینه‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه”.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتیشی، “به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی داهاتیان كه‌مه یه‌ك ژه‌مه ڤاكسینیشیان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه” به‌پێویستیشیزانی جیهان له قۆناغی داخستنی كۆمه‌ڵگه‌كانه‌وه بۆ قۆناغی كۆتاییهێنان به ڤایرۆسه‌كه هه‌نگاو بنێت.
گۆتێرێس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، “دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌خلاقیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه”.