پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە پارێزگای بەلوچستانی باشووری رۆژئاوای پاکستان، لەکاتی ئەنجامدانی رێورەسمی یادی مەولودی پەیامبەری ئیسلام (د.خ)، تەقینەوەیەک روویداو زیاتر لە 50 کەس کوژران و 50ی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئەیلوولی 2023، لەکاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ)، تەقینەوەیەک لەنزیک یەکێک لە مزگەوتەکانی پارێزگای بەلوچستان روویداو و لە ئەنجامدا لانیکەم 52 کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش بریندارن.
پۆلیسی پاکستان دەڵێت، تەقینەوەیەکە خۆکوژیی بووە و رێورەسمێکی ئاینی کردووەتە ئامانج لە شاری مەستەنگی پارێزگای بەلووچستان.
هێشتا هیچ لایەنەێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی لەئەستۆ نەگرتووە. پۆلیسی شارەکە باری لەناکاوی لە شارەکە راگەیاندووە.
نوێدەکرێتەوە…