تەقینەوەیەک لە سەرێکانێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە شاری سەرێکانێی رۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە چوار کوژراو و چەند بریندارێک هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەقینەوەکە لە شەقامی فەڵەستین لە شاری سەرێکانێ روویداوە و لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ هەیە.

هاوکات، هۆکاری تەقینەوەکە ئەوە بووە، ئەندامێکی “بەرگری نیشتیمانی” بۆمبێکی دەستی فڕێداوەتەناو چوارچێوەیەکی ئەمنی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی رژێمی سوریا لە شاری سەرێکانێ.

بەوهۆیەشەوە، زیاتر لە 20  کەسی مەدەنی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینی هەندێکیان مەترسیدار بووە.

باس لەوەش کراوە، دوای تەقینەوەکە شەقامی فەڵەستین و دووکانەکان داخراون و هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکانی سەرێکانێ ئاگادار کراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا