لە رۆژئاوای کوردستان چەند سەربازێکی روسی دەبنە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە رۆژئاوای کوردستان سەربازێکی روسی گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندار بوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لەمیانی گەڕی ئاسایی هێزەکانی روسیا لە گوندی ئەسەدیە کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو شوێنانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەربە تورکیان، مینێک تەقیوەتەوە.

ئاشکراشی کرد، سەربازێکی روسی گیانی لەدەستداوە و سیانی دیکەش بریندار بوون و گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتیمانی قامیشلۆ.

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 تا ئێستا، هێزەکانی روسیا هەندێک جار بەجیا و هەندێک جاریش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا، بەدرێژایی هێڵی سنوری تورکیا لەگەڵ ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری گەڕی سەربازی ئەنجامدەدەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک