نانسی پیلۆسی: چەکی ئەتۆمی بە کۆریای باکور دادەنێین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەیمانیدا پشتیوانی هەموو ئەو هەوڵانە بکات کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلانی ئەتۆمی کۆریای باکور دەدرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نانسی پیلۆسی لەگەڵ هاوتاکەی لە کۆریای باشور بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا ئاماژەیان کردووە بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکیی کۆریای باکور”.

ئەوەشیان خستەڕوو، “پێویستە هەردوو حکومەت ڕێکبکەون لەسەر لابردنی دانانی چەک و بەدیهێنانی ئاشتی کە لەڕێی هەماهەنگی نێودەوڵەتی و گفتوگۆی دیپلۆماسی بەدیدێت”.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە نانسی پیلۆسی گەیشتە کۆریای باشور و چاوی بە بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا