پۆڵه‌تیك پرێس
كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت و شاندى دانووستانكارى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆتایى هات به بێ دیارى كردنى واده‌ى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ به‌غدا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه كراوه شاندی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر كاتێك به پێویستی بزانێت، ئاماده‌یه سه‌ردانی به‌غدا بكات.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/11/23 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له گه‌ڵ به‌غدا كۆبووه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: “سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی و داكۆكیكردن له شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و له پێش هه‌موویانه‌وه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان”.
باس له‌وه‌شكراوه، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پرۆسه‌ی گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی تاووتوێ كرا هه‌روه‌ها شاندی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر كاتێك به پێویستی بزانێت، ئاماده‌یه سه‌ردانی به‌غدا بكات.