گەریلا كوژرانی 14 سەرباز و خستنە خوارەوەی سێ‌ درۆنی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكی گەریلاكاندا لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین 14 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و شەش سەربازیش برینداربوون، هاوكات سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیش خراونەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە: دوێنێ 17 ی ئایار، گەریلا لە ناوچەی ئاڤاشین چالاكیی تەقاندنەوەیان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سەربازێك كوژراوە و سێ سەربازیش برینداربوون، بەهۆی چالاكییەكەشەوە سوپای توركیا ناچاربووە لە ناوچەكە بكشێنەوە و دواتریش ناوچەكەیان بە چەكی كیمیایی بۆردوومان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دوێنێ گەریلا زنجیرەیەك چالاكییان لە ناوچەی زاپ دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا 13 سەرباز كوژراون و پێنج سەربازیش برینداربوون.

هاوكات هەپەگە ڕایگەیاندووە، گەریلاكان لە سنووری ناوچەی زاپ سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دەوڵەتی توركیایان خستووەتە خوارەوە و سوپای توركیاش 29 جار ناوچەی چیاڕەشی لە زاپ بە چەكی كیمیایی بۆردوومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا