گرێبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی زیقاڕ واژۆکرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد غەنی خەفاجی، پارێزگاری پارێزگای زیقاڕ ئاشکرایکرد، گرێبەستی یەکەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی زیقاڕ واژۆکراوە.

ئەحمەد غەنی خەفاجی لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گرێبەستی یەکەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی زیقاڕ لەگەڵ کۆمپانیای ئەوسەت واژۆکراوە و ئەم پڕۆژەیە دەبێتە رێگەیەک بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ هەزاران گەنجی پارێزگای زیقاڕ چ لەماوەی بنیادنانی و چ لەماوەی کارپێکردنی.

وتیشی: کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشور کاردەکەن بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ دەستپێکردنی هەنگاوە سەرەتاییەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە.

پارێزگاری زیقاڕ داوای لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاو و کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان کرد بەزووترین کات لەگەڵ کۆمپانیای ئەوسەت لەهەماهەنگیدا بن و پێداویستییەکانی پڕۆژەکە دابین بکەن، بەمەبەستی زوو جێبەجێکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی زیقاڕ کە دەبێتە دەرگایەک بۆ گۆڕانکاری لە واقعی ئابووری پارێزگاکە و عێراقیش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا