لە هەولێر نۆ كەسی دیكە تووشی كۆلێرا بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا نۆ حاڵەتی گوماناوی هەبوو دوای پشكنین دەركەوت سەرجەمیان تووشی پەتای كۆلێرا بوون و بەمەش كۆی توشبوون بە پەتای كۆلێرا گەیشتنە 13 حاڵەت و سەرجەم ئەو نەخۆشانەش هاوڵاتی سنوری پارێزگای هەولێر بوون.

وتیشی، چەندین رێكاری تایبەت گیراونەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن تا دوور بن لە توشبوون بە پەتای كۆلێرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا