پۆڵەتیك پرێس:
روسیا یەكەم كاردانەوەی فەڕمی بۆ لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نیشان دا كە وتبووی ویستوویەتی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا بكوژێت.
فاسیلی نیبینزیان نوێنەری روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی سوریا وتی: گوێمان لە پلانێك بووە بۆ كوشتنی سەرۆكی دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری كە بەشار ئەسەدە، ئەمە چیە ئەمە سیاسەتی گۆڕینی رژێم نییە؟
نوێنەری روسیا وتی: سزا تاكلایەنەكان شەرعیەتیان نییە، بەكاردەهێنرێن وەك سزایەك و دەبێتە ئاستەنگ بۆ ئەوەی ئاشتییان دەوێت لە سوریا.
داواشی لە لایەنەكان كرد كە رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرن.
هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ئاشكرایكرد پلانی كوشتنی بەشار ئەسەدی داناوە و ویستویەتی بیكوژێت، بەڵام لەلایەن جێمیس ماتیس وەزیری پێشووی بەرگریەوە رەتكراوەتەوە.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە كاردانەوە بە لێدوانەكەی ترەمپ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا لە یاسا دەرچووە.