عێراق بوو بە ئەندامی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش 38 ساڵ لە هەوڵدان، دواجار عێراق وەک ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و رۆشنبیری یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان قبوڵکرا و بوو بە ئەندام لە رێکخراوەکە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، پاش 38 ساڵ لە هەوڵدان، عێراقی توانی ببێتە ئەندام لە رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

بڕیارەکە لە کبوونەوەی لووتکەی 42هەمینی رێکخراوەکە هات کە دوێنی چوارشەممە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

محەمەد شیاع سودانی. سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و بەتایبەت ئەکادیمی و چینە فەرهەنگییەکان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی لە دەستەی کارگێڕی یونسکۆ.

ئەندامێتی ئەو دەستەیە، هەلی پێشکەوتنی زیاتری فەرهەنگی، کلتووری، زانستی و رۆشنبیری بۆ عێراق دەرەخسێنێت و مافی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا