پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبارەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و کردنەوەی هەژماری من زانیاری ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە29ی نیسان، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” ئێمە بەرنامەی تایبەتمان بۆ شێوەی دەوام کردن و چۆنێتی تاقیکردنەوەکانی ئەو قوتابخانانە هەبوو کە دواکەوتبوون، ئەو قوتابخانانەی لە 13/9/2023ەوە دەستیان بە خوێندن کردبوو ساڵنامەی ئاسایی هەیە و لە 14/5/2024 کۆتایی بە ساڵ دێت، بەڵام ئەوانی دیکە کە لەدوای 9/1/2024ەوە دەستیان بەخوێندن کرد ساڵنامەیەکمان داناوە، کە بەیەک وەرز خوێندن و تاقیکردنەوە دەکرێت و لە 19ی ئایار بۆ 30ی ئایار تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەکەن”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەڕۆژی 7ی ئایار، تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆ لەسەرتاسەری هەرێم دەستپێدەکات، هەروەها کۆمەڵێک لە پرۆگرام بۆ پۆلی 12 کەمکراوەتەوە و تاقیکردنەوەکان بۆ 23ی حوزەیران دواخرا.
لەبارەی پرۆژەی هەژماری من ڕوونکردەوە،” حکومەتی هەرێم بەنوسراوی فەرمی بۆی ناردوین، ئێمەش پابەندین بەوەی نوسراوەکەمان بۆ سەرجەم قوتابخانەکان کردووە، من خۆم ئەم هەژمارەم بە دوو هۆکار کردووەتەوە، ئەگەر کومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێکبکەون ئەوا حکومەتی عێراق نە گوێ لە من دەگرێت نە لە هیچ مامۆستایە، ئەگەر بەغداش هەژمارەکە قبوڵ نەکات و پارەی تێنەکرێت ئەوا ئەو قسانەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێن سوودیان نییە.
جەختیکردەوە، هیچ سزایەکیان بۆ ئەو مامۆستایانە دانەناوە کە هەژمارەکە ناکەنەوە و هیچ فشارێکیش لە مامۆستایان ناکرێت.