فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، كوژرانی یەكێك لە فەرماندە سەربازییەكانی راگەیاند، لە چوارچێوەی “ئۆپەراسیۆنی ویستی پۆڵایین” لە پارێزگای ئەنبار. سەركردە سەربازییەكە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كوژراوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا كوژرانی ئەو فەرماندەیەی خۆی بڵاوكردەوە و وتی، ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی ناوی (ئەبوحەسەن جابری) بووە و بەرپرسی كەتیبەی پاڵپشتی لیوای 14ی حەشدی شەعبی بووە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە بیابانی ئەنبار گیانی لەدەستداوە.

لە 23ی نیسانی 2022، هێزە ئەمنییەكانی عێراق “ئۆپەراسیۆنی ویستی پۆڵایین”یان لە دژی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی دیالە، سەلاحەدین و ئەنبار دەستپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا