مقاوەمەی ئیسلامی: هێرشمان كردە سەر بنكەی هاوپەیمانان لە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنییان كردووەتە سەر بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی كانوونی دووەمی 2024 لە كەناڵی تەلەگرامی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، رایگەیاندووە، “لە درێژەی رێبازەكەمان لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی داگیركاریی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكە و لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرشێكی درۆنیمان كردە سەر بنكەی هێزەكانی داگیركەر لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر.”

ئەو هێرشانە لەناو خاكی عێراقەوە لە كاتێكدایە، زۆرجار بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن، نابێت لە عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر هیچ وڵاتێك، مادەی 7ی دەستووری عێراقیش دەڵێت، دەوڵەت پابەند دەبێت بە دژایەتیكردنی تیرۆر بە هەموو جۆرەكانیەوە، كار بۆ پاراستنی خاكەكەی دەكات لەوەی نەبێتە شوێنێك بۆ كردەوەكانی.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە 17-10-2023 ەوە دەستیان بە هێرش بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، هەرێمی كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستان كردووە، تاوەكو ئێستاش بەرپرسیارێتی 170 هێرشیان لە ئەستۆ گرتووە، زۆربەی هێرشەكانیشیان لە رێگەی درۆنەوە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا