پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی پۆلیسی عێراقەوە پیرۆزبایی خۆی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە مافەکانی مرۆڤ بەرنامەی جێگری کاری ئێمە و هێزەکانی پۆلیسیشە.
لە تویتێکدا ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، بەشداریمان لە یادی 101 ساڵەی دامەزراندنی ئەم دەزگا نیشتمانییەدا کرد و لێرەوە بەڵێنیان پێدەدەین پشتیوانیان دەبین لە بەجێهێنانی ئەرکەکانیاندا بۆ پاراستنی یاسا و هێنانەدی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
ئەوەشی خستەڕوو، جەختکردنەوە لە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ بەرنامەی جێگیری کاری ئێمە و ئەوانە و لێی لانادەین.