بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی باوەڕی تەواوی بە هاوبەشیی راستەقینەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە هاوینە هەواری دوكان و هێز و لایەنە سیاسییەكانی عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بەردەوامی گفتوگۆ نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری و تەبایی لەنێوان لایەنەكاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی هەرێم و كۆبوونەوەكەی هاوینە هەواری دوكانەوە وتی، كۆبوونەوەكە سەلمێنەری ئەو راستییە بوو كە ئێمە لەگەڵ یەكڕیزی و تەبایی نێو ماڵی كورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتین لەم قۆناغە هەستیارەدا. یەكێتی باوەڕی تەواوی بە هاوبەشیی راستەقینەیە و دەمانەوێت لەگەڵ هێزە كوردییەكان بگەینە پرۆژەیەكی نیشتمانیی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان، كە ئەمەش لە خزمەت بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم دەبێت.

‏‎هەر لە دیدارەكەدا كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت گفتوگۆی لەبارەوە كرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە خاڵە ئەرێنییەكانی كۆبوونەكە كرد و وتی، كۆبوونەوەكە هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و گرفتە سیاسییەكانی تر لە عیراقدا. خۆشبەختانە ئەو ئامانجەمان لە ماڵی مام بەدیهێنا و گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی گفتوگۆ و رێككەوتنەكان لەسەر بنەمای دەستوور بكرێن.

‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی، كۆبوونەوەكە جەختی لە پشتیوانیی هێز و لایەنەكان كردەوە بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتی نوێ، چەسپاندنی دادوەری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. بڕیاریشدا كۆبوونەكان درێژەی هەبێت لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و هێنانەدی ئامانجە باڵاكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا