پۆڵه‌تیك پرێس:
كۆمپانیای “ئه‌بتیرا” ئۆتۆمبێلێكی نوێی دروستكرد كه له‌به‌بێ سوته‌مه‌نی و كاره‌با كارده‌كات.
كۆمپانیاكه نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی دروستكرد كرد كه به وزه‌ی خۆر كارده‌كات نه‌ك به سوته‌مه‌نی و وزه‌ی كاره‌با.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، هه‌رگیز پێویستی به دووباره بارگاویكردن نییه، نرخه‌كه‌یشی 26 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه، هاوكات لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له مادده‌یه‌ك كه كێشی كه‌مه دروستكراوه.
كریس ئه‌نتۆنی، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌بتیرا له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌دا سه‌رنجراكێشه ئه‌وه‌یه، له‌وكاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه پاركده‌كه‌یت و ده‌چیته سه‌ركار، كاتێك دێیته‌وه بارگاویی بووه و ئاماده‌یه بۆ لێخوڕین، بۆیه تۆ یه‌ك سه‌نت بۆ لێخوڕینی ناده‌یت”.