هاتووچۆی سلێمانی: دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا کە پێشبڕکێیان کردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا کە پێشبڕکێیان کردبوو.

هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوا به دواى بڵابوونەوەى گرتەى ڤیدیۆیەکى دیمەنى پێشبڕکێى دووئۆتۆمبێلی کرێ (تاکسى) لەڕێگەى دەرەوەى شار (کەلار-سلێمانى) لەجۆرى نیسان ئاڵتیما و تویۆتا کرۆلا کە ئەم کارو دیاردەیە زۆر مەترسیدارە و هۆکارە بۆکەوتنەوەى کارەساتى هاتووچۆیى و گیان لەدەستدانى ئەوشۆفێرانە و سەرنشینەکانیان، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە دەستیان بەسەرداگیرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، سەر لەبەیانى ئەمڕۆ دوا بەدواى بەدواداچوونى مەفرەزە تایبەتمەندەکانی بەڕێوبەرێتى هاتووچۆى قەزاى ناوەند توانرا دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلى ناوبراودا بگیرێت و ڕەوانەى گەراجى دەست بەسەرداگرتنى بەڕێوبەایەتى هاتووچۆى سلێمانى بکرێت و هەردوو شۆفێرەکە بەپێى یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

هاوکات، داوای لەشۆفێران کرد ڕەچاوى یاساو ڕێنماییەکانى هاتووچۆ بکەن و پابەندبن بەخێرایى دیاریکراوەکان بەمەبەستى پاراستنیان لەڕووداوە کارەستبارەکانى هاتووچۆ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا