نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە16ی تشرینی یەکەم، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 70 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 87 دۆلار و 60 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت، لەلایەن وڵاتانی وەک عێراق، ڕوسیا، سعودیە، ئیمارات، جەزائێر، کوێت و عومان،  بەمەبەستی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و هاوسەنگی خواست و خستنەبازاڕ بەیەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا دادەنرێت، هەروەها ناسەقامگیری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی شەڕە سەختەکەی نیوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە، بەپێی پێشبینی شرۆڤەکارانی بواری نەوت، لە ئەگەری درێژەکێشانی شەڕەکەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، ئەوا نرخی نەوت ناجێگیری زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا