هەرێم و عێراق لەبارەی كۆتایهێنان بە دۆسیەی مین و تەقەمەنی رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی ژینگەی عێراق و دەزگای گشتیی كاروباری مینی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتن لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیان بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی مین و موشەكی جەنگی.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ژینگەی عێراق، رۆژی دووشەممە 16_1_2023 نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق‌ پێشوازیكرد لە جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی بۆ كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكیشدا رێككەوتن كرا لەسەر هاوكاری هەردوولا بۆ كۆتایی هێنان بەدۆسیەی مین.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری ژینگە جەختی لە گرنگی بەهێزكرنی هاوكاری نێوان دەزگای كاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی فیدڕاڵی و دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان كردەوە، بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی مین و موشەكەكانی جەنگ كە لە ئەنجامی شەڕەكانی پێشووەوە هاتونەتە ئاراوە، جگە لە‌ شەڕی تیرۆرستانی داعش لە بەشێك لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاكان.

نزار ئامێدی راشیگەیاند، حكومەت هەوڵدەدات هەموو ئەو ناوچانە پاك بكاتەوە كە بەهۆی ئەو شەڕانەوە زیانیان بەركەوتووە بۆئەوەی دانیشتوانی شارە ئازادكراوەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا