مەرجی دانانی سەرمایە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو هەڵگیرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا، مەرجی دانانی سەرمایە لەبەرامبەر وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو هەڵگیرا.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە 26ـی شووباتی 2024، بڵند محمد مولود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە یاوەری شاندێک سەردانی بانکی ناوەندیی عێراقیان کرد و لە لایەن عەلی عەلاق، پارێزگاری ئەو بانکەوە پێشوازی کران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و بەرێوەبەری کۆمپانیا نیشتمانییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوونی دامەزراوە داراییە نابانکییەکان ئامادەی بوون، باس لە گرفتەکانی کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو لە بانکی ناوەندیی عێراق کرا و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن کە ئەمانەی خوارەوەن:

1- تاکو 31-3-2024، کۆمپانیاکانی ئالوگۆری دراو لە هەرێمی کوردستان مافیان دەبێت رێکارەکانی (دمج) تەواو بکەن و گشت مەرجەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێ بکەن و بە پێچەوانەوە دوای ئەم رێکەوتە مافی وەرگرتنی مۆڵەتیان نامینێت لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.
2- لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، مەرجی دانانی سەرمایەی دوو ملیار و پێنچ سەد هەزار دینار هەڵگیرا کە پێشتر وەک مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت دەبوایە کۆمپانیاکان ئەم بڕە پارەیە لە بانکی ناوەندیی عێراق دابنێن.
3- ئەو کۆمپانیایانەی تەواوی مەرجەکانی بانکی ناوەندییان تەواو کردووە لەچەند هەفتەی داهاتوو مۆڵەتی بانکی ناوەندییان پێ دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا