ئازادكردنی بە مەرجی زیندانییانی شیلادزێ رەتدەکرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای كەتنی هەولێر ئازادكردنی بە مەرجی زیندانییانی شیلادزێی رەتكردەوە، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە زیندانییان دەڵێت: كەسانێك بە هەمان پرس و ماددە ئازادكردنەكە گرتوونیەتیەوە و دادگا بە بانێكە و دوو هەوا مامەڵە دەكات.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە رۆژنامەنووس و چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئاگاداریانكردنەوە كە داواكاریی ئازادكردنی بە مەرجی زیندانییانی شیلادزێ لەلایەن دادگاوە رەتكراوەتەوە.

وتیشی: لەسەر هەمان پرس و هەمان ئەو ماددەیە، خەڵكی تر لە هەرێم دەستگیركراوە سزادراوە و پاشان بە بڕیاری ئازادكردن بە مەرج ئازادكراوە، ناكرێت لە دادگا بانێكە و دوو هەوا بێت.

ئەو پارێزەرە نیگەرانی خۆیشی نیشاندا بەوەی دەستوەردان لە كاروباری دادگا تائێستا بەردەوامە و وتی: لە مێژووی كاروباری دادگای كوردستاندا دادگای وا خراپ نەبووە، ئاوها بڕوات دادگاكان دۆخیان بەرەو خراپتر دەچێت، لە بەر ئەوەی كەوتوونەتە ژێر هەژموونی حزبی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا