وەزارەتی پەروەردە لەبارەی یادی ئەنفالەوە ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لەبارەی یادی ئەنفالەوە ئاگادارییەک بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە13ی نیسان، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند،” ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14/4/2024، لە یادی ئەنفالدا بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم باسی ئەو تاوانە بۆ خوێندکاران دەکرێت”.

جەختیکردەوە،” سبەی یەکشەممە، لەوەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن پاشتر باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا