شیعەكان مەرجەعبوونی بارزانی رەتدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لایەنە شیعەكانی عێراق رەتیانكردووەتەوە، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك مەرجەعی كورد قبووڵ بكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لەشاری بەغدا دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، ئەو شاندەی پارتی دیموكرات چەند رۆژێكە لەشاری بەغدان، بەلانە شیعەكان وتووە، كە ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هاوپەیمانی پێكبهێنن، بەڵام مەرجیان هەیە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، مەرجی شاندەكەی پارتی ئەوە بووە، كە لایەنە شیعەكان وەك مەرجەعی كورد مامەڵە لەگەڵ مەسعود بارزانی بكەن.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە لایەنە شیعەكان جەختیان لەوەش كردووەتەوە، ئەوان پارتی وەك تاكە لایەنی هەرێمی كوردستان نابینن‌و لایەنەكانی تریش وەك یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان بوونیان هەیەو مامەڵە لەگەڵ ئەوانیش دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا