پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزه سوننه ڕكابه‌ره‌كانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دورخستنه‌وه‌ی حه‌لبووسی له‌پۆسته‌كه‌ی كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ره‌ی عێراقیی كه ئوسامه نوجێفی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كۆبوه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه بووه له‌پۆسته‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆڵه‌تیك پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتووه، سوننه‌كان داوایانكردووه كورد به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌ت پاڵپشتی ئه‌و كۆده‌نگییه بكات كه له‌نێو سوننه‌كاندا بۆ دورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دروستبووه.
لایه‌نه سوننه‌كانی نه‌یاری حه‌لبووسی به‌پارتییان وتوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له پرسی دورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی پالپشتیان بن، ئه‌وا زۆرینه‌ی سوننه‌كان له‌پرسی پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌خولی داهاتوودا هاوكاری پارتی ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارتی و به‌ره‌ی عێراقی جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، هه‌ردوولا به‌گرنگی ده‌زانن په‌یمانێكی سیاسی نوێ دروستبكرێت، كه تیایدا ڕه‌چاوی یاسا و هاوسه‌نگی بكرێت.
هاوكات سه‌رۆكی پارتی و به‌ره‌كه‌ی نوجێفی به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆی هاوبه‌شیان له قۆناغی ئێستا داوه.