كەجەكە: بارزانی نییەتی خۆی بۆ شەڕ ئاشكراكرد

پۆڵەتیك پرێس

كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە رایگەیاند، مەسعود بارزانی لەپەیامەكەیدا نیەتی خۆی بۆ شەڕ ئاشكراكردووە.

هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە راگەیەنراوێكی لەبارەی پەیامەكەی بەرزانییەوە بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكرد، پێشتر تەنها رەخنەیان لە پەیوەندییەكانی پارتی و توركیا گرتووەو هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ بەرپرسانی كورد دا نییە.

باسی لەوەشكردووە، بارزانی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی وتووە كە دەستیان بە جووڵەی هێز كردووە بۆ سەر ئەو شوێنانەی گەریلای لێیە كە ئەوەش بە ڕوونی نیەتی شەڕخوازی بارزانی لەدژی پەكەكە ئاشكرا دەكات.

دەشڵێت”بارزانی وتویەتی گەریلا شەنگالی لە دەست هیچ هێزێكی دیكە دەرنەهێناوە، بەڵكو پارتیمان لە بەرپرسیاریەتی كۆمەڵكوژی گەورەتر ئێزدییەكانی ڕزگار كرد”.

رۆژی دووی ئەم مانگە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا رایگەیاند، دوای هێرشەكانی داعش، پەكەكە چەند ناوچەیەكی سنورییان لە هەرێم داگیركرد و خۆیان وەك جێگرەوەی حكوومەت سەپاند و ڕێگریان لە خەڵك كرد ماڵ و دێهاتەكانیان ئاوەدان بكەنەوە، داواشیكرد ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی‌و پەكەكە دروست بووە، ئەمڕۆش لە گوندی چەمانكێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان لەنێوانیاندا رووویداو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە پێشمەرگەیەك كوژراو شەش پێشمەرگەی دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا