مستەفا قەرەسوو بۆ پارتی: ئارام گرتنمان كۆتایی هاتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) دەڵێت، هاوكاریكردنی پارتی بۆ توركیا و گەمارۆدانی هەرێمەكانی گەریلا كارێكی نا ئەخلاقییەو بەم هەڵوێستەیان دەیانەوێت ڕۆڵەی گەلی كورد بەكوشت بدەن، دەشڵێت: بەهۆی خەمخۆریی گەریلاوە شەڕ نەهاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئیتر ئەو ئارامگرتنەش كۆتایی هاتووە و چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند: هاوكارییەكانی پارتی بۆ توركیا و گەمارۆدانی هەرێمەكانی گەریلا كارێكی نا ئەخلاقییە و دەیانەوێت بەم هەڵوێستەیان ڕۆڵەی گەلی كورد بەكوشت بدەن.

قەرەسوو، ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێك پێش ئێستا پارتی لەگەڵ كاربەدەستانی دەوڵەتی تورك كۆبوونەتەوە، دوای ئەو دیدارە ویستیان لە شیلادزێوە لەشكركێشیی بكەن، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی خەمخۆری گەریلاوە، ڕێگریی لە ڕوودانی شەڕ كرا، بەڵام ئیتر ئەو ئارامگرتنەش كۆتایی هاتووە چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان.

لەسەر ڕووداوەكەی خەلیفان و بێسەرشوێنبوونی ژمارەیەك گەریلای پەكەكە، ئەندامەكەی كۆنسەی بەڕێوبەریی كەجەكە‌ وتی: هێشتا چارەنووسی ئەو گروپە گەریلایە نازانین، هەپەگە داوای ڕوونكردنەوەی كردووە بەڵام پارتی وەڵام ناداتەوە، ئێمە لە پارتی دەپرسین بۆچی هێرشت كردە سەر گەریلاكان؟، ئایا ئەمە هۆكارێك نییە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ؟

جەختیشیكردەوە، دەبێت پارتی ڕوونكردنەوە بدات چی بەسەر سێ گەریلاماندا لە خەلیفان هاتووە؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا