كەجەكە: توركیا و پارتی پیلانی شەڕیان داڕشتووە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەڕی كەجەكە رایگەیاند، توركیاو پارتی پیلانی شەڕیان داڕشتووەو توركیا بەچوار چاو چاوەڕێی شەڕی پەكەكەو پارتی دەكات.

موستەفا قەرەسوو ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەڕی كەجەكە رایگەیاند، توركیا بەچوار چاو چاوەڕێی شەڕی پەكەكەو پارتی دەكات، ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەوە ئەوان نین كە حكومەتی هەرێم نەناسن، بەڵكو ئەوە پارتییە حكومەت ناناسێت، كە گۆڕان و یەكێتیشی تێدایە.

باس لەوەشدەكات، پارتی دەیەوێت شەڕ بڵاوبكاتەوەو دەیەوێت لە گارە گەریلا بنەبڕ بكات، بەڵام گەر ەئوە بكت ئایا گەریلاكانی زاپ و ئاڤاشین بە تەنها سەیریان دەكەن.؟

موستەفا قەرەسوو ، بەپێویستی دەزانێت پارتی دەست لەو هەڵوێستانەی هەڵبگرێت كە بەهێز سەربازو پێشمەرگەكان جێگیر بكات.

لەماوەی رابردودا چەندین گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی و پەكەكە روویداو بەهۆیەوە هەردولا زنجیرەیەك بەیاننامەیان دژ بەیەكتری دەكردو هەریەكەیان ئەوی دیكەی بە هەوڵدان بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ تۆمەتبار دەكرد.

بەوهۆیەشەوە بەشێك لەلایەنەكانی هەرێم و پەرلەمان و كەسایەتی و چالاكانی مەدەنی گردبوونەوەو بەیاننامەیان دژ بەو گرژییانەی هەردولا راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا