كەجەكە لەبارەی شنگالەوە پەیامێك ئاڕاستەی هەولێر و بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە لەبارەی رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا بۆ شنگال رایگەیاند، پێویستە ئەو دوو لایەنە خۆسەری ئێزیدییەكان قبوڵ بكەن.

میدیاكامی پەكەكە بڵاویانكردەوە كە مستەفا قەرەسو ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە وتویەتی، “ئێستا ئەوان دەڵێن، نازانین پەكەكە بە تەمای چییە، ئێوە دەبێت خۆسەری ئێزدییەكان قبوڵ بكەن، نەك خۆسەری پەكەكە، شنگال با خۆسەر بێت، كێ بەڕێوەی دەبات با بیبات “.

ئاماژە بەوەشكردووە، كۆمەڵگای ئێزدی ئەو رێككەوتنەیان قبوڵ نەكردووە، چونكە هیچ ئێزدییەك لەو پەیمانەدا جێی نەبووەتەوەو هیچ رێكخراوێكی ئێزیی تێیدا نییە.

قەرەسو دەشڵێت، “ئێزیدییەكان نایانەوێت جارێكی تر رووبەڕووی فەرمانێكی تر ببنەوە، لەبەرئەوەی فەرمانێكی تر بە واتای پاكتاوبوونیان دێت، بۆیە دەبێت ئیرادەی ئەم گەلە لەبەر چاو بگیرێت”.

رۆژی نۆی مانگی 10ی ئەمساڵ هەولێرو بەغدا لەسەر بەڕێوەبردنی شنگال رێككەوتن، رێككەوتنەكەش بەجۆرێكە پێویستە تەواوی ئەو هێزانەی كە لەشارەكەدان بڕۆنە دەرەوە، هاوكات قائیمقامێكی نوێ بۆ شارەكەش دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا