پەكەكە داوای ئازادكردنی دوو كەس لەحكومەتی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كەجەكە لەبارەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەسەر دوو كەس دا لەسەر ڕووداوی ڕێستۆرانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت “ئەو سزایە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێت و پێویستە ئەو دوو گەنجە بە زوترین كات ئازادبكرێن”.

 

هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان- ڕاگەیەنراوێكی بڵاكردەوە وتیایدا هاتووە “بە بیانووی ئەوەی 17ی تەموزی 2019 لە هەولێر لە ڕێستۆرانێكدا بەناوی هوقەباز بەرپرسێكی میتیان كوشتووە، دادگایەكی ڕیاڵی سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو گەنجی كورد-دا سەپاندووە”.

 

كەجەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو “بۆ ئەوەی دڵی توركیا خۆش بكەن، دادگایەك لە باشوری كوردستان بڕیاریداوە،ئەو بكوژە بۆ ئەوەی كۆمەڵكوژیی ئەنجام بدات، تا ئێستاش نازانرێت ئەو گەنجانە ئەو میتەیان كوشتووە یان نا، ئەگەر كوشتبێتیان بۆچی كوشتوویانە و ئەوەش نادیارە”.

 

بە وتەی كەجەكە، ئەو كەسەی كە كوژراوە حكومەتی هەرێمی هەڵخەڵەتاندووە، بۆئەوەی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێرانی كورد بكوژێت، بە ناسنامەیەكی دیپلۆماسی زانیاری كۆكردووەتەوە، كاری كوشتنی جێبەجێ كردووە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا