كەجەكە داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە، داوا دەكات هەموو كەسێك بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، هەستنە سەر پێ.

كەجەكە راگەیەنراوێكی لەسەر دەنگۆی مردنی ئۆجەلان بڵاوكردەوەو داوا دەكات، گەلی كورد و دۆستانی كوردان و هێزە دیموكراتەكان هەستنە سەر پێ و لە شەقامەكان بن هەتا لەسەر دۆخی تەندروستی ئۆجەلان زانیاری نوێ دەدرێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، پێویستە بەپەلە پارێزەران و خانەوادەی ڕێبەر ئۆجەلان بڕۆنە ئیمراڵی و چاوپێكەوتن لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدەن، چونكە بڵاوبوونەوەی هەواڵی وا لەسەر ژیان و تەندروستی ئۆجەلان، بابەتی جدیی و گرنگە.

لە دوو رۆژی رابردودا لە هەندێك میدیای توركی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگۆی مردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە بڵاوكرایەوە، ئەوەش كاردانەوەی لایەنگرانی لێكەوتەوە.

دوای ئەو دەنگۆیانەش، پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ دووەمجار داوای دیداری بەپەلەیان لەگەڵ بریگرتەكەیان پێشكەشی داواكاریی گشتی بورسا كرد، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

لە رۆژی 3ی ئازاری 2020 وە دەسەڵاتدارانی توركیا رێگەیان نەداوە خانەوادەو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان بچنە ئیمرالی و بیبینن، هاوكات دوا پەیوەندیی تەلەفۆنیش كە عوسمان ئۆجەلانی برای لەگەڵیدا ئەنجامیدا رۆژی 27ی نیسانی 2020 بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا