وەزارەتی کارەبا لەبارەی وەرگرتنی کرێی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “لە بارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا، هەواڵێکی دوور لە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە”.

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەرگرتنی کرێی کارەبا بەسەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان بەپێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاریدەهێنن کرێی کارەبا لەسەریان ئەژمار دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی کارەبا تەنانەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەروو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان ناسراون.

جەختی لەوەشکردەوە، هەر هاوبەشێکی کارەبا لەکاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوایخستبێت، لەسەری کۆدەبێتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت، پێویستە بیدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا