نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو تاڕادەیەک دابەزیوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە خوار 84 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو تاڕادەیەک نرخەکانی نەوت بەرزن و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ چین کە پێشبینی دەکرێت داخوازی لەسەر نەوت زیادبکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا