پۆڵەتیك پرێس
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی وڵات و نەبونی پلانێكی گونجاو عێراق به دۆخێكی سه‌خت و قه‌یرانێكی ئاڵۆزی ئابووریدا تێپه‌ڕده‌بێت .
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، كە بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و دابەزینی نرخی نەوت و بڵاو بونەوەی كۆرۆنا عێراق كەوتووەتە دۆخێكی خراپەوە، پێویستە پێکەوە کار بکەین و لاپەڕەیەکی نوێ لە هیوا و گەشبینی بکەینەوە، ڕووبەڕووی هەموو ئەو زەحمەتییانە بکەینەوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو ئەزمون كراوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت :پەیوەندی نێوان دەوڵەت و حکومەت و هاوڵاتی پەیوەندی ماف و ئەرکێکە، وەک چۆن پاڵەوانەکان ئەرکەکانیان بەجێدەهیڵن، کاردەکەین بۆ ئەوەی بەسەر هەموو ئاستەنگ و تەحەدییەکان سەرکەوین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەبارەی برینداربونی بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، دوای تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان ته‌واوی مافه‌كانتان پێ ده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی به‌دواداچوون بۆ مافه‌كانتان پێكده‌هێنرێت و له ئاینده‌دا چه‌ند دیدارێكیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامبدرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ساڵێكە عێراق بەدۆخێكی سەختی ئابوری و تەندروستیدا تێدەپەڕێت، بەرپرسانیش جەختدەكەنەوە بەئیرادەیەكی بەهێزەوە رووبەڕووی گەندەڵی دەبنەوە.