2020 لەودیو پێوانەكانەوە ئێمەی تاقیكردەوە

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
لە بڵاوكراوەیەكیدا ستیفانی زاكارك رەخنەگری سینەمایی لە گۆڤاری تایمز لەشاری نیویۆرك، كە پێشتر رەخنەگری سینەمایی بوو لە Village Voice and Salon و یەكێك بوو لەو كەسانەی ساڵی ٢٠١٥ لە بواری رەخنەدا كاندیدكرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی پوڵیتزەر، باس لە ساڵی ٢٠٢٠ دەكات و دەڵێت: ئەمە چیرۆكی ئەو ساڵەیە، كە هەرگیز پێتخۆش نییە سەردانی بكەیتەوە.

ستیفانی دەڵێت: بەهۆی ئەوەی رەخنەگری سینەماییم، كاری من ئەوەیە تەماشای ئەو فیلمانە بكەم، كە پەیوەندی بە ژیانمان و بە جیهانی گەورەوە هەیە، ئەگەر ساڵی ٢٠٢٠ بكرێتە فیلمێكی سینەمایی رەنگە دوای ٢٠ خولەك فیلمەكە لاببەیت لەبەر ئەوەی ئەم ساڵە كەمترین جوانی تێدا تۆماركرا و كارەكانی رۆژانەمان دژمان وەستایەوە و هەموو شتێك گۆڕانكاری بەسەرداهات.

ئەگەر ساڵی ٢٠٢٠ بكرێتە فیلمێكی سینەمایی رەنگە دوای ٢٠ خولەك فیلمەكە لاببەیت

لە بڵاوكراوەكەی ستیفانیدا هاتووە، ئەمریكا لە چلەكانی سەدەی رابردوو بەشێوەیەكی كردەیی بۆی دەركەوت، دەركەوتنی فاشیزم لەسییەكانی سەدەی رابردوو چ هەڕەشەیەكە بۆسەر وڵاتەكەی، ئێمەش ئێستا رووبەڕووی زۆر رووداوی نامۆ بووینەوە، كە لەلایەن سەركردەكانەوە شێوێنراون، رووبەڕووی شتگەلێك بووینەوە پێناسە ناكرێن، تەنیا بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی هەڵخەڵەتێنەرانە دڵنیامان بكەنەوە لەوەی هیچ كام لەو رووداوانە كێشەی گەورە نین.

ئێمە رووبەڕووی زۆر رووداوی نامۆ بووینەوە

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ لەئەمریكا، كوژرانی جۆرج فڵۆید لەسەر دەستی پۆلیس توڕەیی لەسەرجەم جیهاندا هێنایە ئاراوە، دابونەریتە ستەمكارانەكان لە ئەمریكا چەندین سپی پێستی بە ئاگاهێنایەوە، ئەوە ماوەتەوە ببینین ئایا ساڵی ٢٠٢١ گۆڕانكاری راستەقینە دەهێنێتە ئاراوە و كۆتایی بە رەگەزپەرستی دەهێنێت؟

لەلایەكی دیكەوە ستیفانی باس لەوە دەكات، لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەو هەستەی، كە هەڕەشەی لە زۆرینەمان دەكرد هەستكردن بوو بەوەی ناتوانین یارمەتیدەر بین، لەدوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، ئەم هەستە لای ئەمریكییەكان زاڵتر بوو، بەتایبەت كە پێیانوایە لە توانایاندایە بەسەر هەموو قەیرانەكاندا زاڵبن.

دەسەڵات پێیوایە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی جادوویی ون دەبێت

دەشڵێت: دەسەڵات پێیوایە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی جادوویی ون دەبێت، دڵگران مەبە، ئەمریكا دووبارە نایاب دەبێت، ئەگەر هەمووان بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان لەگەڵ ئەوەی بەستنی ماسك بەپێی ویستی خۆتە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەكارهێنانی وەك گەمژەیەك پشانت دەدات.

لە شوێنێكی دیكەدا ئاماژە بەوە دەكات، ٢٠٢٠ وای لیكردین كاتێكی زۆر لەودیو پەنجەرەكانەوە بەسەربەرین، چەندین سەعات لەماڵەوە ماینەوە و بەردەوام سەرقاڵی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووین، لە سەرەتای ئازاری ساڵی ٢٠٢٠، لە شارەكانی ئەمریكا و زۆربەی هەرەزۆری جیهان كەرەنتین دەستیپێكرد، وردە وردە قۆناغی كاركردن لەدوور و لە ماڵەوە دەستیپێكرد، هەندێك لەوانە كارەكانیان لەدەستدا و هیچ ئامرازێكی دیكەی پاڵپشتیشیان نەبوو تا كرێكانیانی لێ بدەن و خێزانەكانیان بەخێو بكەن، بەمەش برسێتی بووە بابەتی سەرەكی ساڵی ٢٠٢٠.

ستیفانی ئەوەش دەڵێت: ساڵی ٢٠٢٠ زۆر شتی فێركردین، بەڵام بەڕاستی ئێمە فێری چی بووین؟ لە راستیدا خاوبووینەوە، فێربووین كە چ شتێك گرنگە، یاریمان كرد و كاتمان بۆ مناڵەكانمان تەرخان كرد، هەموو ئەمانە شتی باشن، بەڵام مانەوە لە ماڵەوە گەیشتە رادەیەك، پیاسەكردن لەژێر رووناكی خۆردا بووە خەون و ئاواتمان، ئێمە چەند بەختمان هەبوو، كە دەمانتوانی پیاسە بكەین!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا