پارتی وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی پارتی، سەبارەت بە بڕینی 200 ملیارەکە وەڵامی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دانا جەزا پەرلەمانتاری پارتی بە ماڵپەری بغداد الیوم ی ڕایگەیاند، لێدوانەکانی وەزیری دارایی عێراق پێچەوانەی ئەو یاسایەیە کە مافی نارنی 200 ملیارەکەی داوە بە هەرێم وەک جۆرێک لە هاوکاری بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران.

وتیشی، کێشەی نەوت و غاز لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵەوە دەبێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەستورەوە چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی کە نێردراوە مافی فەرمانبەرانە، پەیوەندی بە ناکۆکی سیاسیەوە نیە و نابێت لەم کاتەدا بە هۆکاری سیاسی سزا بدرێن.

ڕۆژی شەممە، عەلی عبدول ئەمیر عەلاوی وەزیری داریی عێراق ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پوچەڵکردنەوەی نەوت و گازی هەرێم، ڕێگری لە حکومەتی عێراق دەکات کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئەمساڵدا تەرخان بکرێت، وتیشی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نەوت هەربۆیە، ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام نابێت

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا