دادگای فیدڕاڵی سكاڵای هادی عامری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی وەڵامی داواکەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی دایەوە و سکاڵاکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتکردەوە.

لەمیانەی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، سکاڵاکەی هادی عامری و داواکارییەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتکرایەوە.

دادگای فیدڕاڵی راشیگەیاند، پێویستە پەرلەمانی داهاتوو یاسای هەڵبژاردنەکان هەمواربکاتەوە و پشت بە ژماردنی دەستیی دەنگەکان ببەستێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “سکاڵا و تانەکان کە پێشکەشی ئەنجومەنی کۆمسیاران کراون دراونەتە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان و تەنیا ئەوان تایبەتمەندن بە وەرگرتنی تانە و سکاڵاکان”.

لە دانیشتنەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، “حزبە سیاسییەکان مافی تۆمارکردنی سکاڵایان هەیە لەماوەی سێ رۆژ لە راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان، هاوکات ئەنجومەنی دادوەری دەسەڵاتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەیە کە بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە دروست بوون، بەپشتبەستن بەویش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتکرایەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا