وەزیری پەروەردە: وەڵاهی یەک قوتابی لەلایەن منەوە ئیستیسنای بۆ نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانتارانی کوردستان دەڵێت، “ناکرێت بە گومانەوە قسەبکەن و پێتانوابێت ئێمە هەموو کوڕە بەرپرس و دەوڵەمەند و واستەچییەکمان بردبێت و لە قوتابخانەی بەهرەدار داماننابن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئالان حەمەسەعید لەبارەی پرسی قوتابخانەی تایبەتمەند باسی لەوەکرد، ئێمە ویستوومانە دەستبکەین بە دروستکردنی قوتابخانەی تایبەتمەند، کە تایبەت بێت بە بوارەکانی وەک هونەر و وەرزش بەومانایەی زۆرترین وانەکانی پەیوەست بن بە بوارە تایبەتەکە و بابەتەکانی بەدەر لەوەش بەشێوەی لاوەکی بخوێندرێن.

جەختی لەوەش کردەوە، لە 10ی حەوتەوە ئێمە لەم پەرلەمانە سوێندمان خواردووە، سێ قوتابخانەی بەهرەداران هەیە بچن مەلەفی هەرسێ قوتابخانەکە دەربێنن یەک واژۆی منتان بینی ئیستیسنام بۆ هەر کەسێک کردبوو، دانیشتنی داهاتوو پێمبڵێنەوە.

دووپاتیشی کردەوە، ناکرێت هەموو شتێک بەگومانەوە پێتانوابێت هەموو کوڕی مەسئول و دەوڵەمەند و واستەچییەکمان بردبێت و لەم قوتابخانانە دانرابێت، وەڵاهی یەک تەلەبە لەلایەن منەوە ئیستیسنای بۆ نەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا