پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 93 دۆلارە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 93 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 91 دۆلار و 62 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردووشدا، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینی کرد، لەمساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە 125 دۆلار.