پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی تهندروستیی ههولێر، ڕایگەیاند بەهۆی ئاهەنگی سهری ساڵەوە 30 کەس لە هەولێر بریندار بوون و چارهسهری پێویستیان بۆ ئهنجام دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە سنووری شاری هەولێر 10 تیمی پزیشکی ئاماده كرابوون، كه وەکو ئامادەباشییەک بوون بۆ هەر حاڵەتێک كه پێویستیان بە چارەسەر بێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، نزیکەی 30 حاڵەتی جۆراوجۆر تۆمارکران کە لە کاتی ئاهەنگهكانی سەری ساڵدا بریندار بووبوون و پێویستیان بە چارەسەر بوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لە سەرانسەری پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ بەڕێوەچوون و ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری عێراق و دەرەوەی عێراقیش ڕوویان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کرد.