دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بانکی ناوەندی عێراقیش مووژدەیەک دەداتە هاوڵاتییان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، ئەمڕۆ دووشەممە، دابەزینی تۆمارکرد و بانکی ناوەندیش هەواڵێکی خۆش دەداتە هاوڵاتییان سەبارەت بە دابەزاندنی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە عێراق، بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بۆرسە، دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، و تا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە، 100 دۆلار بە 157 هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردن و بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستی خستنەڕووی دۆلاری رۆژانە بەشێوەی کاش زیاد دەکەن.

یەکێکی دیکە لە رێکارەکانی دابەزاندنی دراو کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەیڕەو دەکرێت، داخستنی شوێن و سەنتەرە نافەرمییەکانی فرۆشتنی دۆلارە و حکومەتی عێراق بەچەند یاسایەک، رێگری لە سپیکردنەوە و بازرگانیکردن بە دۆلار دەکات لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا