ڕێژەی لێبڕینی موچەی ئەم مانگە دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رێژەی ێبڕینی موچەی مانگی ئایاری دیاریكرد و رایگەیاند، هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بەلێبڕینی 21% دەبێت.

بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت.

سەرچاوەیەك لەگەنجینەكان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەمڕۆ فەرمانەی بۆ گەنجینەکان ناردووە بۆ ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی ئایار بە لێبڕینی 21%”.

دوای لیستی موچەی مانگی ئایاری لێكردوین و پێمان راگەیەندراوە كە بۆ ئەم مانگەش بەلێبڕینی 21% موچەی فەرمانبەران دەدرێت”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “بەهەمان شێوەی مانگەكانی رابردوو موچە بەفەرمانبەران دەدرێت، واتە خه‌رجكردنی موچەی مانگی پێنج به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانزمینی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% بۆ موچەی فەرمانبەران و 50% موچەی پلەباڵاكان دەبێت و ناوەراستی هەفتەی داهاتووش دەست بەدابەشكردنی دەكرێت”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا