وەزیری ئەوقاف داوای 200 ملیۆن دینار لە پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئەو قاف و كار و باری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی بریكارەكەیەوە، سكاڵای یاسایی لە دژی رووپاك ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی تۆماردەكات و داوای قەرەبووكردنەوەی 200 ملیۆن دیناری لێدەكات.

وەك لە سكاڵاكەی پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافدا هاتووە، پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی دادگەریی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، “ناوی وەزارەتی ئەوقاف”ی زڕاندووە و باسی لەوە كردووە داهاتەكانی ئەو وەزارەتە دیارنەماون.

لە بەشێكی دیكەی سكاڵاكەدا هاتووە، كە ڕووپاك ئەحمەد، باسی لەوە كردووە،” وەزارەتەكە ڕێگری كردووە لە دروستكردنی مزگەوت”.

بریكاری وەزیری ئەوقاف، داوای لە دادگای بەرایی هەورلێر كردووە، بڕیاربدرێت بە قەرەبووكردنەوەی وەزیری ئەوقاف بە 200 ملیۆن دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا