ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی مۆندیالی قەتەر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە 18-12-2022، یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو.
یاری كۆتایی كە لە نێوان فەرەنسا و ئەرجەنتین دابوو، ئەرجەنتین بە لێدانی یەكلاكەرەوە سەركەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی مۆندیالی 2022 ی قەتەر.

لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەڕەنسا لە یاریگای لوسەیل ڕووبەڕووی یەكبوونەوە، ئەرجەنتین بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە فەڕەنسای بردەوە و بۆ سێیەم جار نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێنا.

لە تایمی یەكەمدا ئەرجەنتین دەستپێشخەری كرد و دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی 23 و 36دا لەلایەن لیۆنێل میسی بە لێدانی سزا و ئەنخیل دی ماریاوە تۆماركرد و بە پێشكەوتنەوە كۆتایی بە تایمەكە هێنا.

لە تایمی دووەمدا، فەڕەنسا كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كرد و لە ڕێگەی كیلیان مباپێوە دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی 80 و 81دا تۆماركرد و كاتی یاسایی یارییەكەش بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە تایمی یەكەمی زیادكراودا، میسی لە خولەكی 109دا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئەرجەنتینی تۆماركرد، بەڵام جارێكی تر كیلیان مباپێ بە لێدانی سزا و لە خولەكی 117دا گۆڵی بەرامبەری بۆ فەڕەنسا تۆماركرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

دواتر ئەرجەنتین بە لێدانی یەكلاكەرەوە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەكەی لە فەڕەنسا بردەوە و بۆ سێیەم جار لە مێژوویدا نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا