هاوپەیمانی فەتح رەتیدەكەنەوە بەیاننامەیان لەسەر بودجە دەركردبێت

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی فەتح رەتیدەكاتەوە هیچ بەیاننامەیەكیان لەسەر بودجەی گشتی 2021 دەركردبێت، پەرلەمانتارێكی عێراقیش ئاشكرایدەكات، كارەكانی بودجەكە بەرەو تەواو بوون دەچێت بۆیە ئەستەمە گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “هەیسەم جبوری كە سەرۆكی لیژنەی داراییە و هاوكات ئەندامی هاوپەیمانی فەتحە ڕەتیكردوەتەوە ئەو بەیاننامەیان دەربكرێت”.

جەمال كۆچەر باسی لەوەكرد، لەلایەن كوتلەكانەوە هەر پێشنیازێك بۆ گۆڕانكاری لە بڕگە و مادەكانی ناو پرۆژەیاسایی بودجەدا بكرێت جێبەجێناكرێت، چونكە كارەكانی پرۆژەكە بەرەو كۆتایی رۆیشتووە، بودجەش لەسەر ژمارە دانراوە، هەر بڕگەیەك بگۆڕدرێت دەبێت سەرلەنوێ پرۆژەكە دابڕێژرێتەوە و گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

رۆژی دووشەمە هەشتی شوبات، بەیاننامەیەك بەناوی هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات بڵاوكرایەوە و تیایدا هاتبوو بەچەند مەرجێك دەنگ بەپرۆژە یاسای بودجە دەدەن یەكێك لەمەرجەكانیش ئەو بوو دەبێت نرخی یەك دۆلار بۆ 1119 دینار دابەزێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا