لیژنەی دارایی كار بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پەسەندكردنی بودجە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتییەوە بەردەوامەو لیژنەكە كار بۆ ئەوە دەكات لە داهاتوویەكی نزیكدا رێكارەكانی پەسەندكردنی یاساكە تەواو بكات.

جەمال كۆچەر ئەنجامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، رۆژانە لە كاتژمێر 11 ی نیوەڕۆ گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجە دەست پێدەكات، هەموو هەوڵێكی لیژنەكە بۆ ئەوەیە بەزوویی پرۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدان و پەسەند بكرێت.

وتیشی، “لە رۆژانی رابردو چەند فراكسیۆنێكی شیعە ویستیان پرۆژە یاساكە بگەڕێننەوە بۆ حكومەت، بەڵام هەوڵەكانیان سەری نەگرت”.

ئاشكراشیكرد، پەرلەمان دەتوانێت هەموو بڕگە و ماددەكانی ناو پرۆژە یاساكە هەمواربكاتەوە تەنها دوو بڕگە نەبێت، كەبریتیە لە بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و دیاری كردنی نرخی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە.

پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بە زیاتر لە 160 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوەو 93 ترلیۆن دیناری كۆی گشتی داهاتە، لەو رێژەیەش 71 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە.

لە پرۆژە یاساكەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار دیاریكراوە، پێشتریش محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا رێككەوتنی سیاسی نەكرێت پرۆژە یاساكە ناخاتە دەنگدانەوە.

بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی لیژنەی دارایی، ئەگەر پرۆژە یاساكە نەگەڕێنراوەیەوە بۆ حكومەت ئەوا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و دەخرێتە دەنگانەوە بۆ پەسەندكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا